كچەكەی خۆشترین دەنگ بۆ سڤیل: لە كوردستان سپۆنسەر رەنگی منیان دەویست نەك دەنگم

ت یەکەم 03 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن  خوێندراوەتەوە 1952 جار
Rate this item
(0 votes)

لەگەڵ هاوسەرەكەم لە سوید دەژیم , دڵنیام هەم لە ئەلبوومەكەم و هەمیش لە كلیپەكانم زەرەر دەكەم

 

سەرەتا وەكو كچە بەهرەمەندێكی دەنگخۆش لەبەرنامەی “خۆشترین دەنگ” لەكەناڵی ئێن ئارتی دەركەوت، بەڵام ئەوە بووە جێی سەرسوڕمانی بینەرانی بەرنامەكەو لیژنەی دادوەری كاتێك كۆمسای كشانەوەی خۆی لەبەرنامەكە راگەیاند، لەكاتێكدا بەسەركەوتوویی قۆناغەكانی بەرنامەكەی تێدەپەڕاند. لەگەڵ ئەوەشدا كۆمسای نایشارێتەوە بەرنامەكە دەروازەیەكی باش بوو بۆ بە ناوبانگبوونی ئەو.
كۆمسای، تەمەن 26 ساڵ، كچە كوردێكی سنەییە، لەشاری تاران گەورە بووەو بەهۆی خوێندن بۆ ماوەی دوو ساڵ لەتوركیا دەمێنێتەوە، پێشتر وەكو بەهرەمەندێك گۆرانی فارسی گوتووە، دوای پێكهێنانی ژیانی هاوسەری دەیەوێت كاری هونەری و گۆرانیگوتن بكاتە پیشەی سەرەكی خۆی. بۆیە یەكەم هەوڵی بەشداریكردنی بوو لەبەرنامەی پێشبڕكێی “خۆشترین دەنگ” كە تاوەكو ئاستێكی باش سەركەوت و تێیدا ناوبانگی دەركرد، بەڵام لەئەڵقەكانی كۆتایی چیدی كۆمسای دەرنەكەوت، چونكە ئەو كشانەوەی خۆی لەبەرنامەكە راگەیاند.
كۆمسای بۆ (سڤیل) هۆكاری كشانەوەی خۆی لەبەرنامەی “خۆشترین دەنگ” ئاشكرا دەكات و دەڵێت “سەرەتا بەڕێوەبەری هونەریم ئاسۆ موقتەدیری یارمەتیدام كە ماڵئاوایی لەبەرنامەكە بكەم، من تەنیا بەقسەی بەڕێوەبەری كارەكەم دەكەم، چونكە باشتری لێدەزانی، من خۆشم مەرجەكانم بینی حەزم نەكرد بەشداری بكەم، من كاتێك كە بەشداری بەرنامەكەم كرد، هەر بەقسەی بەڕێوەبەری كارەكەم بوو، خۆم پێویستیم بەوە نەبوو، ئێستاش كلیپەكەم دەبینن و لەم نزیكانەش كلیپێكی دیكەشم دەبینن و ئەلبوومەكەشم بڵاودەبێتەوە، ئەگەر توانام نەبووایە هەرگیز كلیپ و ئەلبوومیشم نەدەكرد، بەڵام سوپاس بۆ خودا خۆتان دەیبینن كە توانام هەیە یان نا”.
komsayكۆمسای لەدوای جێهێشتنی بەرنامەكە دوو كلیپی بڵاوكردۆتەوە، بەناوی كافر 1 و كافر 2. راشیگەیاند، كلیپی سێیەمی بەناوی كافر 3 ئامادەیەو دەڵێت “ناوەڕۆكی گۆرانی و كلیپەكەم باسی لەدەستدانی ئازیزێك دەكات، پێشكەشی دەكەم بە كەسوكاری ئەنفال و تەواوی ئەو كەسانەی كە ئازیزێكیان لەدەستداوە، دوای كافر 1 و كافر 2. بەڕێوەبەری ئەو بەرهەمە لەگەڵ من كاردەكات، كە كافر 3ی دا بەمن، ناوی ئاسۆ موقتەدێرییەو تێكست و كلیپیەكە هی ئاسۆ مۆقتەدیری و دیاكۆ موقتەدیرییە لەگەڵ خۆم. میوزیكەكەش وەرگیراوە، بەڵام خۆم گۆڕانكاریم تێدا كردووە”. لەدرێژەی قسەكانیدا كۆمسای باسی گروپێك دەكات بەناوی (كۆمسای ئارت گروپ) و دەڵێ ئەم گروپە هی خۆمەو بەتواناترین گروپ وەسفی دەكات و گوتیشی “زۆر زەحمەتیم بەم گروپە كێشاوە تاوەكو داممەزراند، كارەكانی زۆر زۆر جوانە، چونكە ئەو كەسانەی كە زۆر باش بوون كۆیانم كردۆتەوەو لەو گروپەی منن، باشترین بەڕێوەبەڕی میوزیك لەكورددا هاوكاریم دەكات، یەكێك لەباشترین كامێرامانی كلیپ لەگەڵم كار دەكات و زۆر شانازی بەو گروپەوە دەكەم”. هەروەها دەڵێت “ماوەی 3 مانگە گروپەكە دامەزراوەو لەبواری میوزیك و تێكست و كلیپ كاردەكەین”.
بڕیارە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا ئەلبوومەكەی كۆمسای بەناوی (ئای ماڵی دونیا) بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە بۆچی ئەلبوومەكەی بەبێ سپۆنسەرە؟ كۆمسای وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوەو دەڵێت “لەبەرئەوەی سپۆنسەر لەكوردستان منیان لەبەر رەنگم یان شتێكی دیكە قبوڵ دەكرد، منیش هەرگیز ئەو هەڵەیە ناكەم، چونكە من تەنیا لەبەر دەنگم خزمەت بەهونەری كوردی دەكەم، تاكو ئەو رۆژەی ماوم سەرداناخەم بۆ هیچ سپۆنسەرێك كە رەنگی منی بووێت، كلیپ و ئەلبوومەكەم بەزەرەر بڵاودەكەمەوە و متمانەم هەیە خەڵك بەكڕینی ئەلبوومی ئۆرجیناڵ حیمایەت دەكەن”. كۆمسای لەسەر ئەو مەسەلەیە بەردەوام بوو لەقسەكردن بۆ (سڤیل) كە بووەتە مایەی نیگەرانی بۆ ئەو و گوتی “كاتێك كە كچە هونەرمەندێك گۆرانی دەڵێت و بەدوای هونەر دەكەوێت، ئەگەر بەڕاستی هونەرمەند بێت حەزناكات خەڵك چاویان هەر لەڕەنگی بێت، منیش ماوەیەكە هاتوومەتە ناو هونەر، حەزدەكەم كوردستان گوێ لەدەنگم بگرن، نەوەك گرنگی بەڕەنگم بدەن. گلەییم لەو كەسانە هەیە، كە دەبینن كچێك پێویستی بەسپۆنسەر و یارمەتییە، چونكە ئەو كەسانە گرنگی بەدەنگ و هونەر نادەن تەنیا مەبەستیان رەنگ و ئەو شتانەیە، من رازی بووم بەوەی ئەلبوومەكەم زەرەر بێت تەنیا ناوی سپۆنسەری لەسەر نەبێت، سپۆنسەرێك هونەر و شەرەفی كچە كوردێك بۆی گرنگ بێت، ئەوكاتە ئەو سپۆنسەرە ئەرزشی ئەوەی هەیە نێوی لەسەر كار و بەرهەمە هونەرییەكانم بێت”.
بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەی گوایە كۆمسای لەدوای دەركەوتنی لەبەرنامەی (خۆشترین دەنگ) ئیتر ناتوانێ بگەڕێتەوە ئێران هیچی راست نییە، وەكو ئەو خۆی دەڵێ “لەبەر پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ من ئێرانم لەدەست نەداوە، بەڵام لەبەر هونەرەكەم بوو، بۆئەوەی شتێك بەدەست بێنی دەبێت شتێك لەدەست بدەی، من ئێستا لەگەڵ مێردەكەم لەوڵاتی سوید دەژیم”.
خانەوادەكەی گوێ لەدەنگی كۆمسای دەگرن، بۆیە ئەو سوپاسیان دەكات، دوای بنەماڵەكەی ئەو سوپاسی بنەماڵەی شەهیدانیش دەكات لەكوردستان “لەبەر خوێنی پاكی ئەو شەهیدانەیە كە من ئێستا لەكوردستانی ئازاد دەتوانم گۆرانی بڵێم”.

ئا/ئاری قەرەداغی

 

 

بۆنەکان

 

ئامادەبووانى ئێستا 16 میوان لەسەرهێڵن

گوتار

خواردن

ڕۆژمێر

« June 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    
05-11-2015
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌

كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات.

درێژەی بابەت
12-08-2015
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە

زانایان لە لێكۆڵینەوەیەك ئەوەیان خستەڕوو كە ساڵانە ژماریەكی زۆر لە خەڵكی بەهۆی ئەو ئەو نوسینانەوە دەمرن كە پزیشكەكان بە هەڵە دەرمان بۆ نەخۆشەكان دەنووسن.

درێژەی بابەت
12-04-2015
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان كه‌ پێی ده‌وترێت چوك، یه‌كێكه‌ له‌هه‌ستیارترین ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كن سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه‌:

درێژەی بابەت
24-03-2015
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟

بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەش و لقەكانی بەتایبەت لە بواری پزیشكی، دایكان و باوكان دەتوانن بە جێبەجێكردنی چەند بەرنامەیەكی تەندروستی ڕەگەزی كۆرپەكانیان دیاریبكەن،

درێژەی بابەت
22-03-2015
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس

پزیشكان لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوتووە، پیاوان لە كاتی سێكس كردنیاندا، یان لە دوای پەیوەندیی سێكسی، 3 تا 4 جار لە ئافرەتان زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن.

درێژەی بابەت
01-03-2015
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌

پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ئیتاڵی سێرجیۆ كاناڤێرۆ رایگه‌یاند، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ ئه‌نجامبدرێت.

درێژەی بابەت
Homeدیمانەكچەكەی خۆشترین دەنگ بۆ سڤیل: لە كوردستان سپۆنسەر رەنگی منیان دەویست نەك دەنگم

هەمەڕەنک

هونەری

ئێمە لە فەیسبووک

Zo2 Framework Settings

Select one of sample color schemes

Google Font

Menu Font
Body Font
Heading Font

Body

Background Color
Text Color
Link Color
Background Image

Top Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Header Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainmenu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Slider Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainframe Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Menu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image
Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image