بەهمەن قوبادی بۆ ڕۆژنامەكانی سربیا: كورد دەبێتە خاوەنی سینەمایەكی سیستەماتیك و پێشكەوتوو

شوبات 16 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن  خوێندراوەتەوە 767 جار
Rate this item
(0 votes)

سینەماكاری كورد "بەهمەن قوبادی" لە وتووێژ لەگەڵ دوو ڕۆژنامەی ناوداری سربیایی سەبارەت بە سینەمای كوردیی، گۆڕانكارییەكانی و هەروەها داهاتووی سیستەماتیك و پێشكەوتووی ئەم سینەمایە هاتە ئاخاوتن.


فیلمی "هەندێك جار چاو لە سەرێ بكە" نوێترین بەرهەمی "بەهمەن قوبادی" لە چوارچێوەی كۆمەڵە فیلمی "چەند وتەیەك لەگەڵ خوداكان" Words With Gods لە وڵاتی سربیا نمایشكرا و ئەم سینەماكارە كوردە دوای نمایشی ئەم فیلمە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بیرۆكەی نوێترین بەرهەمی خۆی لە چوارچێوەی كۆمەڵە فیلمی "چەند وتەیەك لەگەڵ خوداكان"دا هاتە ئاخاوتن.
لە قوبادی پرسیاركرا كە كاریگەرترین ئایدیا سەبارەت بەو دوو پیاوەی كە پێكەوە نووساون و ئاخاوتنی ئەوان لەسەر عەشق و مەزهەب وەكوو دوو كەسایەتیی جیاواز لە كوێیوە سەرچاوە گرتووە؟ كە ئەم سینەماكارە كوردە لە وڵامدا گوتی: من كوردم و لە بنەماڵەیەكی سوننە مەزهەبدا گەورە بووم. لە قوتابخانەكانی ئێراندا وانەكانی مەزهەبی شیعە بە قوتابیان دەگوترایەوە و جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ یەكتریدا نەبوو، بەڵام بەردەوام ئەم جیاوازیانە بۆ من پرسیاری بەدواوە بوو و كاتێك كە لە دایك سەبارەت بەم جیاوازیانە پرسیارم دەكرد، بە منی دەگوت هەمووی ئەمانە لەبیر بكە و بۆخۆت بڕیار بدە.
گوتیشی: بیرۆكەی ئایدیای ئەم فیلمە دوای تێپەڕبوونی 40 ساڵ بەسەر ئەم باروودۆخەی سەردەمیی منداڵیمدا هاتۆتە مێشكمەوە و مەبەستیی سەرەكیی ئەم فیلمە ئەوەیە كە چەتوون و سەخت نەبین و ڕێز لە بیرووباوەڕیی یەكتری بگرین، ئێستاش مەزهەبی من خودا و عەشقە.
"بەهمەن قوبادی" هەروەها لە كاتی مانەوەی لە سربیا لە لەگەڵ دوو ڕۆژنامەی ناوداری ئەم وڵاتە چاوپێكەوتنی كرد و سەبارەت بە سینەمای كوردیی و گۆڕانكارییەكانی هاتە ئاخاوتن و لە بەشێكی ئەم لێدوانانەدا ڕایگەیاند كە لە داهاتوویەكی نزیكدا كورد دەبێتە خاوەنی سینەمایەكی سیستەماتیك و پێشكەوتوو.
سینەماكاری ناوداری سربی "ئەمیر كۆستاریسكا" چەند ساڵێكە فیستیڤاڵی فیلمی "كاستندۆرف" بەڕێوەدەبات و مەبەستی ئەم فیستیڤاڵە ئاشناكردنی ڕوخسارە گەنج و بەهرەمەندەكانە لەگەڵ دەرهێنەرەكانی سینەمای جیهان.
"بەهمەن قوبادی" لە تەنیشت سینەماكارانی ناوداری جیهان لەوانە: "ئاندرە كانچلۆفسكی" هەڵگری خەڵاتی شێری نوقرەیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیز، "ڕۆی ئاندرسۆن" هەڵگری خەڵاتی شێری زێڕینی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیزی ئیتاڵی، "گیلێرمۆ ئاریێگا" سینەماكاری ناوداری مەكزیكی، "ئەمیر كۆستاریسكا" هەڵگری دوو خەڵاتی زێڕینی چڵەبەڕووی كانی فەڕەنسا و چەندین خەڵاتی گرینگی جیهانی دیكە و هەروەها "عادڵ خان" دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "خاوەنەكان" Owners لە فیستیڤاڵی فیلمی "كاستێندۆرف" ئامادەبوو.



وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: "وارویك تۆرنتۆن"، "ئالفۆنسۆ كۆرن"، "بەهمەن قوبادی" و "ئەمیر كۆستاریسكا"

مەنسور جهیانی - بۆنەکان

ئامادەبووانى ئێستا 24 میوان لەسەرهێڵن

گوتار

خواردن

ڕۆژمێر

« June 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    
05-11-2015
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌

كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات.

درێژەی بابەت
12-08-2015
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە

زانایان لە لێكۆڵینەوەیەك ئەوەیان خستەڕوو كە ساڵانە ژماریەكی زۆر لە خەڵكی بەهۆی ئەو ئەو نوسینانەوە دەمرن كە پزیشكەكان بە هەڵە دەرمان بۆ نەخۆشەكان دەنووسن.

درێژەی بابەت
12-04-2015
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان كه‌ پێی ده‌وترێت چوك، یه‌كێكه‌ له‌هه‌ستیارترین ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كن سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه‌:

درێژەی بابەت
24-03-2015
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟

بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەش و لقەكانی بەتایبەت لە بواری پزیشكی، دایكان و باوكان دەتوانن بە جێبەجێكردنی چەند بەرنامەیەكی تەندروستی ڕەگەزی كۆرپەكانیان دیاریبكەن،

درێژەی بابەت
22-03-2015
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس

پزیشكان لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوتووە، پیاوان لە كاتی سێكس كردنیاندا، یان لە دوای پەیوەندیی سێكسی، 3 تا 4 جار لە ئافرەتان زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن.

درێژەی بابەت
01-03-2015
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌

پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ئیتاڵی سێرجیۆ كاناڤێرۆ رایگه‌یاند، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ ئه‌نجامبدرێت.

درێژەی بابەت
Homeدیمانەبەهمەن قوبادی بۆ ڕۆژنامەكانی سربیا: كورد دەبێتە خاوەنی سینەمایەكی سیستەماتیك و پێشكەوتوو

هەمەڕەنک

هونەری

ئێمە لە فەیسبووک

Zo2 Framework Settings

Select one of sample color schemes

Google Font

Menu Font
Body Font
Heading Font

Body

Background Color
Text Color
Link Color
Background Image

Top Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Header Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainmenu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Slider Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainframe Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Menu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image
Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image