حەسنا ئەلعەكوبی:هیوادارم لــــــــــــە نزیكەوە ئاشــــنای هونەری كــــــوردی بم

شوبات 22 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن  خوێندراوەتەوە 1475 جار
Rate this item
(0 votes)

ئەكتەر و نمایشكاری جلوبەرگە لە یەك كاتدا و لە هەردووكیاندا سەركەوتوو بووە و ماوەی حەوت ساڵ قوتابی پەیمانگەی باڵای هونەری بووە لە كازابلانكا،

بەڵام نمایشكاری جلوبەرگ بە هۆكاری پەیداكردنی بژێوی ژیان دادەنێت و ئەكتەرییش وەك حەز و خولیایەك كە هەر لە منداڵییەوە گیرۆدەی بووە، حەسنا ئەلعەكوبی كچە نمایشكار و ئەكتەرە و لە ئێستاوە دەیەوێ لە رێگەی نمایشكردنی جلوبەرگەوە هەنگاوەكانی بەرەو جیهانی سینەما و نواندن بهاوێت پشت ئەستوور بە توانا هونەرییەكانی خۆی و ئەو ئیرادە و حەزەی بۆ كاری نواندن هەیەتی و بە سوود وەرگرتن لە پێشكەوتنی سینەمای مەغریبی و كرانەوەی بەسەر ئەوروپا و جیهانی عەرەبیدا و ئەو هەموو فیستیڤاڵە جیاجیانەی كە لەو وڵاتە بە بەردەوامی ساز دەكرێن، حەسنا لە دیمانەیەكدا بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی گۆڤاری گوڵانی داوەتەوە ، بۆنەکانیش وەک خۆی بڵاوی دەکاتەوە

* ئایا لە رووی هونەرییەوە هیچ پێوەندییەك لە نێوان نمایشكاریی جلوبەرگ و كاری نواندا هەیە؟
- بێگومان هەردوو بوارەكە چەند شتێكی هاوبەشیان هەیە، بۆ نموونە چۆن لەسەر شانۆ دەردەكەویت لەبەردەم جەماوەردا بە هەمان شێوە لە نمایشكردنی جلوبەرگیش بە هەزاران كەس ئامادەن و سەیرت دەكەن تەنانەت چاودێریی هەنگاوەكانیشت دەكەن، بۆیە هەردووكیان پێویستیان بە جورئەتێكی زۆر هەیە، بەڵام وەك خۆم عاشقی نواندنم و خەونی لە مێژینەم بووە كە بتوانم ببم بە ئەكتەرێكی سەركەوتوو، راستە ئێستا نمایشكردنی جلوبەرگ بە سەرچاوەی بژێوی ژیانی خۆمی دەزانم، بەڵام ناتوانم بەردەوام بم لەسەری، چونكە تەمەنی نمایشكاری جلوبەرگ سنووردارە، بەڵام تەمەنی نواندن دیار نییە و هەموو تەمەنەكان پێویستن، بۆیە ئێستا گرنگی زیاتر بە كاری نواندن دەدەم.
* وەك ئەكتەرێكی كچ كە لەسەرەتای قۆناغەكانی هونەریدایت، ئەو ئاستەنگانە چین كە هاتوونەتە سەر رێگات؟
- بێگومان هەر كارێك مرۆڤ ئەنجامی بدات لەسەرەتادا رووبەڕووی گرفت دەبێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر ئافرەتێك لە سەرەتای دەستپێكردنی كاری هونەری بێت لە كۆمەڵگەی هاوشێوەی خۆمان، هونەرمەند دووچاری زەحمەتییەكی زۆر دەبێتەوە تا بتوانێت ناوێك بۆ خۆی پەیدا بكات و بوونی خۆی وەك هونەرمەندێكی سەركەوتوو بسەلمێنێت، ئەمە پێویستی بە چەند ساڵێك دەبێت، گرنگترین هۆكاری سەركەوتنی هونەرمەندیش بەردەوامبوونیەتی لە بوارەكە.
* تا ئێستا پشتت بە جوانی خۆت بەستووە، یاخود بەو بەهرە هونەرییەی كە لە ناخی تۆدا هەیە؟
- بێگومان سەرەتا پشتم بە توانا و بەهرەی خۆم بەستووە، چونكە پێویستە بەهرەی هونەریت هەبێت تا بتوانیت بوونی خۆت بسەلمێنیت، من تا ئێستا دەرفەتی زۆرم بۆ نەڕەخساوە تاكو بتوانم هەموو توانا و بەهرەكانی خۆمی تێدا دەربخەم، یان فیلمێكم پێشكەش كرابێت كە بە تەواوی لێی رازی بم، هیوادارم لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو دەرفەتەم بۆ بڕەخسێ و مەرج نییە تەنیا لە مەغریب بێت، بەڵكو لە هەر وڵاتێكی دیكەی عەرەبی بێت، تاكو هەموو لایەك لە نزیكەوە بە توانا و بەهرەی من ئاشنا بن، چونكە خەون و ئاواتەكانم سنووردار نین و خۆم تەنیا بە مەغریبەوە گرێ نەداوە.
* بەڵام رووخساریش گرنگیی خۆی هەیە، ئایا هیچ پشتت پێی نەبەستووە، یاخود هیچ لە دەرهێنەرەكان داوایان لێ نەكردوویت تەنیا لەبەر جوانیت بەشداری كارێكیان بكەی؟
- راستە لە نواندندا دەم وچاو و جوانیی دەرەوە رۆڵی سەرەكییان هەیە، لە سینەما، یان تیڤی پێویستە هونەرمەند دەم وچاوێكی گونجاوی هەبێت بۆ ئەوەی دەربكەوێت، زۆر لە دەرهێنەران كاریان پێشكەش كردووم كە تا راددەیەكی زۆر جورئەتی پێویستە، بەڵام من حەز ناكەم تەنیا پشت بە جورئەت ببەستم و بەو جۆرە رۆڵانە بناسرێم، بەڵكو رۆڵی جیاوازم دەوێ دوور لەوەی كە پشت بە جوانی و بەژن و باڵای خۆم ببەستم.
* بۆچی تا ئێستا دەرفەتت بۆ نەڕەخساوە، ئایا تۆ خۆت بە هەموو رۆڵێك رازی نەبوویت، یان رۆڵی گونجاوت پێشكەش نەكراوە؟
- لە سینەمادا رۆڵی زۆرم پێشكەش كراوە كە جورئەتی زۆریان تێدایە، سەبارەت بە تیڤی رۆڵی زۆرم پێشكەش نەكراوە، چونكە لە تیڤی زیاتر پشت بە پەیوەندییە تایبەتییەكان دەبەسترێت و پێویستە دەرهێنەرێك، یان بەرهەمهێنەرێك بناسی ئینجا رۆڵت پێشكەش دەكەن و پشت بە توانا و بەهرە نابەسترێت.
* سینەمای مەغریبی بە جورئەت ناسراوە، زۆر جار ئەم جورئەتە پێویستە بۆ سەركەوتنی كارەكە، زۆر جاریش بە جورئەتێكی زیاد لە پێویست دادەنرێت، چونكە سنوورەكان دەبەزێنێت، ئەگەر رۆڵێكت پێشكەش كرا كە جورئەتێكی هونەری تێدا بێت سنوور نەبەزێنێت و پێویست بێت، ئایا پێی رازی دەبیت؟
- من لە خانەوادەیەكی موحافیزكار پەروەردە بووم، بۆیە هەندێك هێڵی سوور هەیە كە ناتوانم بیانبەزێنم، تەنانەت ئەگەر رۆڵەكە سەرەكی بێت و جورئەتەكەش مەبەست و ئامانجێكی هونەری دیاریكراوی هەبێت بۆ پاراستنی ناوبانگی خانەوادەكەم و دەمەوێ هەمیشە ناوبانگێكی باش و وێنەیەكی جوانم هەبێت لە كۆمەڵگەدا، من نامەوێ بۆ سەركەوتنی كاری دەرهێنەرێك، یان بیرۆكەكەی پشت بە جورئەتی هونەرمەند ببەستێت، بەڵام من درك بەوەش دەكەم كە زۆر جار جورئەت پێویستە و مەرجیش نییە تەنیا بە جەستە بێت، هەروەها نەبیلە عوبێد كە بە جورئەت ناسراوە من بە نموونەیەكی بەرزی خۆمی دەزانم وحەز دەكەم بگەم بە ئاستی ئەو.
* بۆچی سینەمای مەغریبی بە جۆرێك لە ورووژاندن تاوانبار دەكرێت؟
- تەنیا لە سینەمای مەغریبیدا ئەمە نییە، ئەگەر سەیری سینەمای میسری بكەین زۆر لە مەغریبی جورئەتی زیاترە، ئێستا جۆرە كرانەوەیەك لە هەموو وڵاتاندا هەستی پێدەكرێت، دەمەوێ ئەوەش بڵێم كە لە هەموو جیهاندا كچە ئەكتەرەكان ئیستغلال دەكرێن لە لایەن دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرەكان بە هەموو شێوەیەك.
* زیاتر حەز لە چ رۆڵێك دەكەیت؟
- من زیاتر حەز لە رۆڵی درامی دەكەم و حەز دەكەم پەیامێك بە كۆمەڵگە بگەیەنم كە سوودی بۆ تاكەكانی هەبێت لە ژیانی رۆژانەیاندا و ببم بە نموونەیەك جوانی كۆمەڵگە.
* چی لە بارەی سینەمای كوردی دەزانی؟
- بەداخەوە تا ئێستا ئەو دەرفەتەم بۆ نەڕەخساوە كە ئاشنای سینەمای كوردی بم، تەنیا لە رێگەی كەسانی وەك ئێوە نەبێت، بەڵام هەندێك زانیاریم دەربارەی كورد بە گشتی پەیدا كردووە و خۆیشم گەڕاوم بۆ ئەوەی زانیاریم دەربارەی كورد هەبێت و ئاشنای ئەم میللەتە بم، هیوادارم بتوانم ئاشنایەتی زیاترم دەربارەی هونەر و سینەمای كوردی هەبێت، چونكە ئەوەی تێبینیم كردووە سیناریۆی فیلمە كوردییەكانی زیاتر كۆمەڵایەتین و گوزارشت لە كێشەكانی كۆمەڵگەی كوردی دەكات، ئەمە لە مەغریبیش زۆر باوە، چونكە ئێمەش لە مەغریب ئێستا سینەما و هونەر بە هۆكارێكی سەرەكی و ئاسانترین رێگە دادەنێین بۆ گەیاندنی كێشەكانی نێو كۆمەڵگە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان.
* ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
- كێشە كۆمەڵایەتییەكانمان زۆرن و پەیوەستن بە ژیانی هەموو تاكەكانی كۆمەڵگە، هەروەها كێشەكانی كۆمەڵگەكانی ئێمە هاوشێوەن لە ناوەڕۆكدا، بەڵام هەر یەكەو تایبەتمەندییەكی خۆی هەیە، بۆیە سینەما باشترین رێگەیە بۆ خستنەڕوویان.

ئامادەبووانى ئێستا 196 میوان لەسەرهێڵن

گوتار

خواردن

ڕۆژمێر

« June 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    
05-11-2015
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌

كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات.

درێژەی بابەت
12-08-2015
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە

زانایان لە لێكۆڵینەوەیەك ئەوەیان خستەڕوو كە ساڵانە ژماریەكی زۆر لە خەڵكی بەهۆی ئەو ئەو نوسینانەوە دەمرن كە پزیشكەكان بە هەڵە دەرمان بۆ نەخۆشەكان دەنووسن.

درێژەی بابەت
12-04-2015
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان كه‌ پێی ده‌وترێت چوك، یه‌كێكه‌ له‌هه‌ستیارترین ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كن سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه‌:

درێژەی بابەت
24-03-2015
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟

بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەش و لقەكانی بەتایبەت لە بواری پزیشكی، دایكان و باوكان دەتوانن بە جێبەجێكردنی چەند بەرنامەیەكی تەندروستی ڕەگەزی كۆرپەكانیان دیاریبكەن،

درێژەی بابەت
22-03-2015
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس

پزیشكان لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوتووە، پیاوان لە كاتی سێكس كردنیاندا، یان لە دوای پەیوەندیی سێكسی، 3 تا 4 جار لە ئافرەتان زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن.

درێژەی بابەت
01-03-2015
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌

پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ئیتاڵی سێرجیۆ كاناڤێرۆ رایگه‌یاند، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ ئه‌نجامبدرێت.

درێژەی بابەت
Homeدیمانەحەسنا ئەلعەكوبی:هیوادارم لــــــــــــە نزیكەوە ئاشــــنای هونەری كــــــوردی بم

هەمەڕەنک

هونەری

ئێمە لە فەیسبووک

Zo2 Framework Settings

Select one of sample color schemes

Google Font

Menu Font
Body Font
Heading Font

Body

Background Color
Text Color
Link Color
Background Image

Top Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Header Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainmenu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Slider Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainframe Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Menu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image
Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image