بینەری شانۆ و بینەری تیڤیەکان

ئایار 12 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن  خوێندراوەتەوە 1015 جار
Rate this item
(0 votes)

گه‌شه‌کردنی شانۆ په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ ژینگه‌یه‌‌کی جێگیر و بۆته‌ داواکارێکی بنچینه‌یی بۆ شاکاره‌ مرۆڤایه‌تییه‌کان که ‌له‌لایه‌ن گریگه‌کان به‌رهه‌م هێنراون. چونکه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ واته‌ ژینگه‌ی نه‌گۆر وا ده‌خوازێ شانۆ لایه‌نی فکری ده‌وڵه‌مه‌ند بکات وه‌کو پێداویستییه‌کی مرۆڤایه‌تی. چونکه‌ له‌ شانۆدا راستگۆیی گرنگتر به‌ دیار ده‌که‌وێت. به ‌شێوه‌کی زیندوو ده‌توانێ گوزارشت له‌ داخوازییه‌کان و ئێش و ئازه‌ره‌کانی جه‌ماوه‌ر بکات .

مرۆڤ توانستێکی راده‌به‌ده‌ره‌ له‌ داهێنان، هه‌موو ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی له‌ سه‌ر ئاستی جیهان رووده‌ده‌ن ناتوانن بوونی شانۆ ره‌ت بکه‌نه‌وه،‌ هه‌ندێک بۆچوون هه‌یه‌ ده‌ڵێن شانۆ بۆته‌ به‌شێک له‌ رابردوو، که‌ناڵه‌کان ئێستا جێگای شانۆیان گردۆته‌وه‌ له‌رێگه‌ی شاشه‌کان ده‌توانن جه‌ماوه‌ر بۆ خۆیان رابکێشن.

به‌ڵام جه‌ماوه‌ری شانۆ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ بینه‌ری شاشه‌کان، په‌یوه‌ندی شانۆ و‌ جه‌ماوه‌ر‌ زۆر له ‌یه‌کتری نزیکه‌ ‌و تێکه‌ڵبوونێکی رۆحی له‌ نێوانیان دروست بووه‌ به‌جۆرێک زۆرجار له‌ رێگه‌ی شانۆ جه‌ماوه‌ر له‌ دوای نمایش رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان خۆپیشاندانیان کردووه،‌ یان مانیان گرتووه‌ به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی ئامانجه‌کانیان. که‌واته،‌ ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی شانۆ هه‌یه‌تی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر زۆر زیاتر و به‌هێزتره‌ له‌ که‌ناڵه ‌ته‌له‌فزیۆنه‌کان ئه‌گه‌ر چی ته‌له‌فزیۆنه‌کان راسته‌وخۆ ده‌چنه‌ ماڵه‌کان به‌ڵام ناتوانێت جه‌ماوه‌ر وه‌کو شانۆ کۆبکاته‌وه ‌و به‌شێوه‌یه‌کی زیندوو و به‌کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵیان بدوێت.

هه‌ر چه‌نده‌ جه‌ماوه‌ر به ‌ئاره‌زوی خۆی ده‌توانێ سه‌یری که‌ناڵه‌کان بکات ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی ببینێت له‌هه‌رلایه‌نێکه‌وه ‌بێت وه‌کو: ئایینی، سیاسی، حزبی، په‌روه‌رده‌یی، گۆرانی، فیلم، ده‌نگوباس، جلوبه‌رگ و.. ‌چه‌ندین پێشنیار کران که‌ نمایشه‌ شانۆییه‌کان بگۆڕدرێت بۆ نمایشی ته‌له‌فزیۆنی بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ران له‌ ماڵی خۆیان نمایشه‌کان ببین له‌ جیاتی بچن بۆ هۆڵه‌کانی شانۆ، به‌ڵام ئه‌م پێشنیارانه‌ ره‌تکرانه‌وه‌ شانۆ هه‌ر به ‌زیندویه‌تی مایه‌وه‌ و ده‌مێنیته‌وه‌ له‌ به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک:

- شانۆ کۆنترین هونه‌ره‌ و هونه‌ره‌که‌ی له‌ هه‌موو شارستانییه‌کان پێشکه‌ش کراون (عێراق،میسر، گریگ، رۆمانی و هتد..).
- هونه‌ری شانۆ پشت به‌ لاساییکردنه‌وه‌ ده‌به‌ستێت واته‌ لاساییکردنه‌وه‌و نواندن و ده‌ورگێڕان .
- زیندوویی و راسته‌وخۆیی یه‌کێکه‌ له‌و سیفه‌ته‌نه‌ی که‌ شانۆ هه‌یه‌تی، تاکه‌ هونه‌ره‌ به‌بێ هیچ به‌ربه‌ست و فاکته‌رێک ئه‌کته‌ر رووبه‌ڕووی جه‌ماوه‌ر ده‌بێته‌وه‌ .
- هونه‌ری شانۆ دیارده‌یه‌کی رۆشه‌نبیرییه‌ گوزارشت له‌ پێشکه‌وتنی شارستانیه‌تی فکری ده‌کات له‌ هه‌موو رویه‌که‌وه،‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئاوێنه‌ی هیوا و ئامانجه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌.
- نمایشی شانۆیی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو هونه‌ره‌کانه،‌ هه‌ر‌ بۆیه‌ ناوزه‌د کراوه‌ به‌ (باوکی هونه‌ر)، چونکه‌ هونه‌ری شێوه‌کاری و موزیک و سه‌ما و گۆرانی و.. له‌خۆده‌گرێت.
نووسینی کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

بۆنەکان

ئامادەبووانى ئێستا 41 میوان لەسەرهێڵن

گوتار

خواردن

ڕۆژمێر

« August 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      
05-11-2015
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌

كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات.

درێژەی بابەت
12-08-2015
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە

زانایان لە لێكۆڵینەوەیەك ئەوەیان خستەڕوو كە ساڵانە ژماریەكی زۆر لە خەڵكی بەهۆی ئەو ئەو نوسینانەوە دەمرن كە پزیشكەكان بە هەڵە دەرمان بۆ نەخۆشەكان دەنووسن.

درێژەی بابەت
12-04-2015
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان كه‌ پێی ده‌وترێت چوك، یه‌كێكه‌ له‌هه‌ستیارترین ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كن سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه‌:

درێژەی بابەت
24-03-2015
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟

بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەش و لقەكانی بەتایبەت لە بواری پزیشكی، دایكان و باوكان دەتوانن بە جێبەجێكردنی چەند بەرنامەیەكی تەندروستی ڕەگەزی كۆرپەكانیان دیاریبكەن،

درێژەی بابەت
22-03-2015
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس

پزیشكان لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوتووە، پیاوان لە كاتی سێكس كردنیاندا، یان لە دوای پەیوەندیی سێكسی، 3 تا 4 جار لە ئافرەتان زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن.

درێژەی بابەت
01-03-2015
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌

پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ئیتاڵی سێرجیۆ كاناڤێرۆ رایگه‌یاند، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ ئه‌نجامبدرێت.

درێژەی بابەت
Homeگوتاربینەری شانۆ و بینەری تیڤیەکان

هەمەڕەنک

هونەری

ئێمە لە فەیسبووک

Zo2 Framework Settings

Select one of sample color schemes

Google Font

Menu Font
Body Font
Heading Font

Body

Background Color
Text Color
Link Color
Background Image

Top Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Header Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainmenu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Slider Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainframe Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Menu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image
Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image