دەسەڵاتی دەرهێنەر لە دەقی شانۆییدا

ئەیلول 09 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن  خوێندراوەتەوە 1421 جار
Rate this item
(0 votes)

شانۆ، واته‌ "بینین و بیستن" به‌جۆرێک چێژ و له‌زه‌تی خوێندنه‌وه‌و چێژی له‌زه‌تی بینین له‌خۆبگرێت...

چونکه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر گرنگ هه‌یه‌ له‌ نێوان ده‌ق و نمایشی شانۆیی، که‌ زۆر په‌یوه‌ستن به‌یه‌کتری له‌و کاته‌ی ده‌قی شانۆیی ده‌گۆڕیت بۆ ده‌قێکی نمایش، لێره‌دا ده‌ق ده‌بێته‌ ماده‌یه‌کی سه‌ره‌تایی بۆ ده‌رهێنه‌ر دوای خوێندنه‌وه‌ی ده‌توانێ چیرۆکی ده‌قه‌که‌ بگۆڕێت بۆ زمانی نمایش و هه‌موو ماناو مانایه‌ شاراوه‌کان دیاربکات. ده‌توانێ زۆربه‌ی وشه‌کان یان دیالۆگه‌کان که‌ له‌ناو ده‌قه‌که‌دا به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌ری بگۆڕێت بۆ هێما و ئاماژه‌کان، چونکه‌ زمانی نمایش مه‌رج نییه‌ ته‌نها له‌ رێگه‌ی ده‌ربڕینی وشه‌کان بێت، ئه‌مه‌ش بۆ زیره‌کی ده‌رهێنه‌رو ئه‌کته‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌قه‌که‌ له‌لای نووسه‌ر ته‌نها یه‌ک مانای هه‌بێت... په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌ق و نمایش به‌پێی سه‌رده‌مه‌کان مشتومڕێکی زۆری له‌سه‌ر کراوه‌، تیمێک که‌ نووسه‌ری شانۆییه‌کانن ده‌ڵێن: پێویسته‌ ده‌رهێنه‌ره‌کان و ئه‌کته‌ره‌کان  له‌ رێگه‌ی نمایش بیرۆکه‌کان روونتر بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی نووسه‌ره‌کان بگاته‌ بینه‌ران. تیمێکی تر پارێزگاری له‌ خۆیان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: نمایش نووسه‌رێکی تری  هه‌یه‌ ئه‌ویش ده‌رهێنه‌ره‌، ده‌ق وه‌کو سه‌رچاوه‌ داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی  تێڕامان و بۆچوونه‌کانی خۆی بخانه‌ته‌روو.. بۆ گه‌یاندنی لایه‌نی بینین ده‌بێ هۆکاره‌کانی ده‌رهێنانی بینین به‌کاربهێنێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌کارهێانی چه‌ند یه‌که‌یه‌ک و موفره‌ده‌یه‌ک ده‌بێت ئه‌وه‌ی شایانی باس کردن بێت له‌لای خۆمان زۆر گرنگی به‌ پابه‌ندبوون به‌ ده‌ق نادرێت، که‌چی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌رهێنه‌ر بۆی نییه‌ به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌مه‌کی ده‌ستکاری ده‌ق بکات، چونکه‌ له‌م وڵاتانه‌ یاسا هه‌یه‌ مافی داهێنه‌ر پارێزاروه‌ له‌وانه‌ش نووسه‌ری شانۆیی.. زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ ده‌رهێنه‌ری کوردی وا هه‌یه‌ له‌ چه‌ندین ده‌قی جیهانی جیاواز له‌ بیرۆکه‌، له‌ فه‌لسه‌فه‌، ده‌قێک ئاماده‌ده‌کات و پێشکه‌ش به‌ بینه‌رانی ده‌کات، به‌ بۆچوونی خۆم ئه‌مه‌ کارێکی ناته‌ندروسته‌ ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌کان له‌ ژیاندابن یان ئاگاداری بن هه‌رگیز ئه‌م حاڵاته‌یان قبوڵ نه‌ده‌کرد  .

په‌یوه‌ندیی ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری شانۆیی زۆرجار له‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتنێک له‌ نێواندا رووده‌دات به‌تایبه‌تی کاتێ ده‌رهێنه‌ر خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ ده‌کات، وشه‌یه‌ک که‌مده‌کات یان وشه‌یه‌ک زیادده‌کات به‌وه‌ی، که‌ ده‌ر‌هێنه‌ر سه‌ربه‌سته‌ بۆ راڤه‌کردنی ده‌ق و به‌کارهێنانی فاکته‌ره‌کانی هونه‌ری  بۆ گۆڕینی فاکته‌ره‌کانی ئه‌ده‌بی بۆ فاکته‌ره‌کانی بینین ، نووسه‌ر که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌مه‌ قبوڵ ناکات به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ره‌کی شانۆگه‌رییه‌که‌ ده‌گۆڕێت.. که‌واته‌ قودسیه‌تی ده‌ق له‌ کوێدا کامڵ ده‌بێت؟ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ نهێنییه‌ سروشتیه‌ چییه‌ له‌ نێوان ده‌رهێنه‌رو نووسه‌ری شانۆیی؟ یان ئه‌و سنووره‌ چییه‌ که‌ ده‌بێ ده‌رهێنه‌ر نه‌یبه‌زێنێت له‌کاتی کار له‌ ده‌قێکی شانۆیی ده‌کات چ ده‌قێکی کلاسیک یان هاوچه‌رخ بێت، به‌مانایه‌کی تر ده‌رهێنه‌ر چۆن ده‌توانێت داهێنان بکات، چۆن ده‌ق سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژێته‌وه‌؟ ئایا ده‌رهێنه‌ر بۆی هه‌یه‌ که‌م و زیاد له‌ ده‌ق بکات، به‌ جۆرێک ناوه‌رۆک و رووداو و که‌سایه‌تییه‌کان بگۆڕێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بیرۆکه‌ی ده‌ر‌هێنانه‌که‌ی بگونجێت ببێته‌ نووسه‌ری دووه‌می ده‌قه‌که‌؟ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک  ده‌ستکاری ده‌قه‌که‌ ناکات و رێز له‌ عه‌قڵ و هۆش و خه‌یاڵ و بیرۆکه‌ی نووسه‌ر ده‌گرێت.

هه‌ندێک له‌ ده‌رهێنه‌ره‌کان ده‌ڵێن: ده‌ق کردارێکی مردووه‌، ده‌رهێنه‌ره‌که‌ رۆح به‌ ده‌قه‌که‌ ده‌داته‌وه‌، نووسه‌ر زۆر له‌ پرۆسه‌و نهێنی ده‌رهێنان ناگات، نووسه‌ر به‌ ئارزوو و خه‌یاڵی خۆی ده‌نووسێت بێ ئه‌وه‌ی به‌ وردی ئاگاداری بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌رهێنانی شانۆ بێت وه‌کو ریتم و جوڵه‌.. ئه‌وه‌ی پێشکه‌ش به‌ بینه‌ر ده‌کرێت ده‌قی نووسه‌ر نییه‌، به‌ڵکو نمایشێکی شانۆییه‌، ده‌رهێنه‌ریش نووسه‌ری نمایشه‌ و خاوه‌نی داهێنانه‌که‌یه‌، ده‌قی شانۆیی ته‌نها ده‌بێته‌ توخمێکی نمایشی شانۆیی که‌ ده‌رهێنه‌ر کاری له‌گه‌ڵ ده‌کات.

ده‌قی شانۆیی به‌ته‌نها فاکته‌ری سه‌رکه‌وتنی نمایش نییه‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌رهێنه‌ری باش ده‌قێکی خه‌راپ له‌ رێگه‌ی ده‌رهێنانه‌وه‌ بکاته‌ ده‌قێکی زۆر باش و سه‌رکه‌توو، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌قێکی زۆر باش به‌هۆی ده‌رهێنه‌رێکی خراپه‌وه‌ ده‌قێکی ناسه‌رکه‌وتووی لێبکه‌وێته‌وه‌.

هه‌ندێک له‌ نووسه‌ران نیگه‌رانن له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌رهێنه‌ره‌کان، زۆر جاریش به‌ دیکتاتۆر ناویان ده‌به‌ن، به‌جۆرێک داهێنانی نووسه‌ره‌کان ون ده‌که‌ن، وه‌کو زانراوه‌ پیشه‌ی ده‌رهێنانی شانۆیی ته‌مه‌نی ناگاته‌ سه‌ده‌یه‌ک له‌ئه‌نجامی پیشه‌ی کارگێری هاته‌ کایه‌وه‌... بۆیه‌ نووسه‌ره‌کان ده‌ق به‌ داینه‌مۆی نمایشی شانۆیی داده‌نێن  له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌رهێنه‌ره‌کان ده‌ڵێن: ئێمه‌ ده‌توانین به‌بێ نووسه‌ره‌کان، واته‌ به‌بێ ده‌قی شانۆیی نمایشی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی به‌کارهێنانی فاکته‌ره‌کانی گوزر و له‌رێگه‌ی دانانی کۆمه‌ڵی.. ئه‌م مشتومڕه‌ی نێوان ده‌رهێنه‌ران و نووسه‌ران ناکۆیی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ به‌جۆرێک به‌هۆی بوونی یاسای ماف له‌ زۆربه‌ی وڵاتان وه‌کو وڵاتی به‌ریتانیا کێشه‌کان له‌ دادگا یه‌کلاده‌بێته‌وه‌.

ن/  کامەران حاجی ئەلیاس

بۆنەکان

 

 

ئامادەبووانى ئێستا 198 میوان لەسەرهێڵن

گوتار

خواردن

ڕۆژمێر

« June 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    
05-11-2015
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌

كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات.

درێژەی بابەت
12-08-2015
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە

زانایان لە لێكۆڵینەوەیەك ئەوەیان خستەڕوو كە ساڵانە ژماریەكی زۆر لە خەڵكی بەهۆی ئەو ئەو نوسینانەوە دەمرن كە پزیشكەكان بە هەڵە دەرمان بۆ نەخۆشەكان دەنووسن.

درێژەی بابەت
12-04-2015
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان كه‌ پێی ده‌وترێت چوك، یه‌كێكه‌ له‌هه‌ستیارترین ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كن سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه‌:

درێژەی بابەت
24-03-2015
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟

بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەش و لقەكانی بەتایبەت لە بواری پزیشكی، دایكان و باوكان دەتوانن بە جێبەجێكردنی چەند بەرنامەیەكی تەندروستی ڕەگەزی كۆرپەكانیان دیاریبكەن،

درێژەی بابەت
22-03-2015
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس

پزیشكان لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوتووە، پیاوان لە كاتی سێكس كردنیاندا، یان لە دوای پەیوەندیی سێكسی، 3 تا 4 جار لە ئافرەتان زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن.

درێژەی بابەت
01-03-2015
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌

پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ئیتاڵی سێرجیۆ كاناڤێرۆ رایگه‌یاند، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ ئه‌نجامبدرێت.

درێژەی بابەت
Homeگوتاردەسەڵاتی دەرهێنەر لە دەقی شانۆییدا

هەمەڕەنک

هونەری

ئێمە لە فەیسبووک

Zo2 Framework Settings

Select one of sample color schemes

Google Font

Menu Font
Body Font
Heading Font

Body

Background Color
Text Color
Link Color
Background Image

Top Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Header Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainmenu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Slider Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainframe Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Menu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image
Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image