دەستپێکێک بۆ نۆیەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی و پێشبڕکێی یەڵماز گۆننەی لە لەندەن

ت دووەم 06 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن  خوێندراوەتەوە 1489 جار
Rate this item
(0 votes)

نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن و پێنجەمین خولی پێشبڕکێی "یەڵماز گۆننەی بۆ کورتە فیلم" لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

 

نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن و پێنجەمین خولی پێشبڕکێی "یەڵماز گۆنەی بۆ کورتە فیلم" بە بەشداری فیلمە کوردییەکان کە بەرھەمی سینەماکارانی کورد و بیانین، لە سێ بەشی فیلمی بڵندی سینەمایی، فیلمی دیکۆمێنتی (بەڵگەنامەیی)، ئەنیمەیشن و کورتە فیلم، بە ناوەرۆکی چیرۆکی و دیکۆمێنتی لە رۆژانی ١٣ تا ٢٠ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لە سینەمای "پیکچەرھاوس" Picture House لە ناوچەی ھەکنێی Hackney لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و دەستەی بەڕێوەبردنیی ئەم فیستیڤاڵە کوردییە وتارێکیان بە ناونیشانی "دەستپێک" بڵاوکردۆتەوە کە دەقەکەی لە قوارەوە ھاتووە:

 

دەستپێک

نۆھەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن

بەخێربێن بۆ نۆھەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن. وەک دەزانن سینەما مێژوویەکی درێژ و دینامیکیی ھەیە. فێستیڤاڵی فیلمی کوردیش لە ١٥ ساڵی تەمەنی پڕ لە ئەزموونی خۆیدا، ناوێکی بەرچاوی بۆخۆی درووستکردووە. ئێمە تا ئێستا توانیومانە ٨ فێستیڤاڵی چڕوپڕ لەدوای خۆمان بەجێبێڵین.‌ ئەمساڵیش بەخۆشحاڵییەوە نۆھەمین فێستیڤاڵ لە شاری ھونەر و داھێنان (لەندەنی پایتەخت) لە سینەمای ناوداری "‌ھاکنی پیکچەرھاوس" سازدەکەین. جێگەی خۆشحاڵی و شاگەشکەبوونە کە دیسان بە کۆمەڵێک فیلمی کوردی زۆر باشەوە دڵی دۆستانی سینەما خۆشدەکەین.

فیلم رەگەزێکی بەھێز و کاریگەرە ‌بۆ دەربرینی ھونەریی. سینەما ئاوێنەی بیروباوەڕی خەڵکە و ھەست و نەستی ھەنووکەیی میللەتێک بەرجەستە دەکات. ھەر بۆیەش پلاتفۆرمێکی وەھا گرنگییەکی گەو‌رەی بەدەستھێناوە لە کۆمەڵگای کوردییدا. وەکوو میللەتێک کە ساڵانێکی دورودرێژ خەڵکەکەی خەونیان بە وڵاتێکی سەقامگیرەوە بینیوە، سینەما رۆشنایی دەخاتە سەر خەون و خەبات و کەلتوور و سرووشت و بیرەوەری و بوونی تاکی کوردی.

ئەمساڵ بڕیارمان دا کە ژمارەی فیلمە بەشداربووەکان کەمبکەینەوە و لە بەیانیان و

نیوەڕواندا فیلم پیشان نەدەین، تاکوو بوار بۆ بینەران بڕەخسێنین چێژ لە زۆرترین ژمارەی فیلم ببینن لە ئێواراندا. لە پرۆگرامی ئەمساڵدا ٩ فیلمی بەھێزی درێژخایەنمان ھەڵبژاردووە،‌ کە ٧ لەوانە بۆ یەکەمین جارە لە بەریتانیا پیشاندەدرێن. ھەروەھا ١١ فیلمی دۆکیومێنتەری و ١٠ کورتە فیلمیش کە لە پێنجەمین پێشبرکێی ناوازەی خەڵاتی "یەڵماز گۆننەی"دا بەشدار دەبن.

وەک ھەمیشە فێستیڤاڵ، بە فیلمێکی سەرنجڕاکێش و بابەتێکی گرنگ و ھەنووکەیی دەسپێدەکەین. لە ئاھەنگی کردنەوەی فێستیڤاڵی ئەمساڵیشدا فیلمێک نمایشدەکەین کە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە ڕەنگدانەوەی ئەو کێشە و بارگرانییە پیشاندەدات کە فیلمسازان لە ‌شوێنێکی وەکوو کوردستاندا روو‌بەڕووی دەبنەوە. لەم فیلمەدا بەردەوام بەر ئەو ڕاستییە دەکەوین کە فیلمساز لە گەشتەکەیدا تووشی دەبێت. ھەروەھا زبریی ژیان و ئەو کێشانەی دەبنە ماتریاڵێکی باش بۆ فیلم.

فیلمی "بیرەوەریەکانی سەر بەرد"ی "شەوکەت ئەمین کۆرکی" گوڕێکی تایبەت بە نۆھەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دەبەخشێت. ئەم فیلمە وەک نوێنەری عێراق لە ھەشتاوھەشتھەمین خەڵاتی ئاکادیمیای ئۆسکاردا ھەڵبژێردراوە بۆ باشترین فیلم بە زمانێکی بێگانە. ھەروەھا جێی شانازیە کە جارێکی تریش میوانداریی فیلمساز "ھیشام زەمان" دەکەین بۆ گفتووگۆی پاش نمایشکردنی فیلمەکەی بەناونیشانی "نامەیەک بۆ پاشا". ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گۆتەبێرگ"ی سویددا خەڵاتی باشترین فیلمی ئیسکەندانافی پێبەخشراوە.

کێنان کۆرماز" بە فیلمی "رۆیشت: ئەوی تر و نەناسراو"‌ بەرەو شوێنێکمان دەبات کە پێشتر نەمانبینیوە. خۆمان لە دونیای ئاشورییەکاندا دەبینینەوە کە یەکێکە لە شارستانییە

کۆنەکانی میزۆپۆتامیا و ئێستاش نەوەکانیان ناچارکراون خاک و زێدی خۆیان بەجێبێڵن.

وەرە دەنگێ من" تازەترین فیلمی درێژخایەن (فیچەرفیلم‎)ی "حوسێن کارابەی"ە کە پێشتر بە فیلمی "گیتمەک"، "لەبیرم مەکە ئەی ئیستانبوڵ" و "ئێف تایپ" ناسیوومانە و ئەم دەرھێنەرە خاوەنی دەیەھا فیلمی تری کورت و دۆکیومێنتەریە. فیلمەکەی ئەمساڵی بەشێک لە ژیانی کوردانمان پیشاندەدات لە تورکیا و ئەو نائومێدیەی بۆتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەیان. بەکارھێنانی دەنگبێژ زۆر بە جوانی پێشمان دەکەوێت و دنیای ناوەوەی کارەکتەرەکانمان پیشاندەدات. "کارابەی" خۆی لە کاتی پیشاندانی ئەم فیلمەیدا ئامادە دەبێت کە ساڵی پار بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی ناسراوی "بەرلینالە" لە بەرلینی پایتەختی

ئەڵمانیا پیشاندراوە.

سەرەڕای ھەموو ئەوانەی باسکرا، جێی شانازییە کە لە ھەمان کاتدا چەندین دەرھێنەری تر لەم فێستیڤاڵەدا ھاوڕێیەتیمان دەکەن. لەوانە: "ئێڕۆڵ مینتاش" بە فیلمی "گۆرانیەکەی دایکم" کە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "سەراییڤۆ"دا خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەسھێنا. "بەتین قوبادی" لە فیلمەکەیدا بەناونیشانی "مەردان" لەگەڵ خۆی دەمانبات و گەشتێک بەرەو چیاکان دەکەین کە لەوێ چیرۆکی بیرەوەریی تاڵ و شیرین دەگێڕێتەوە. "فەریبورز کامکاری" چێژێکی زۆرمان پێدەبەخشێت لە رێگای پیشاندانی فیلمێکی ناوازەوە لە ‌جۆری کۆمیدیای ڕەش بەناونیشانی "پیتزا ئاداتێری". ھەروەھا "فەریت کارەھان" روبەڕووی پرسیاری زۆر قوڵمان دەکاتەوە دەربارەی کۆمەڵگای ئێستا لە فیلمی " کەوتنە خوارەوە لە بەھەشت"دا. دواجار "عومەر لەڤینتۆگڵو" لە فیلمی" ڤانی شین"دا دەمانباتە نێو دنیای ترسناکی زیندانەوە.

ئەم دەرھێنەرانە خۆشیان لەگەڵمان دەبن بۆ پێشاندانی ئەم فیلمە ناوازە و سەرنجڕاکێشانە کە بۆ یەکەمین جار لە بەریتانیا نمایشدەکرێن.

سەرەڕای فیچەرفیلمەکان، چانسی ئەوەتان دەبێت ١١ ‌فیلمی بەھێزی دۆکیومێنتەری ببینن کە تیایاندا شایەتحاڵی ئەزموونەکانی ئەو کۆمەڵگا جیاوازانە دەبین لە کوردستاندا کە لەم ساڵانەی دواییدا تیشکیان خرایەسەر. لەمیانەی فیلمی "N"دا مەسیحیەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست باسی چیرۆکی ئاوارەبوونی خۆیانمان بۆ دەگێڕنەوە. لە فیلمی "٧٣"شدا شایەتحاڵی حەفتاوسێھەمین جار جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان دەبین. لە فیلمی " بێڕۆژ"دا سەرمان لە بەرەنگاربوونەوەی خەڵکی "کۆبانی" دەسوڕمێت.

ھەر دوو فیلمی "دایکە بەفرۆ" و "ھێڤی" نموونەی بەرخۆدان و ئازایەتی و بەرگریکردنی ژنانی کوردن. لە "دایکە بەفرۆ"دا بە تەواوی ویژدانمان دەجووڵێت کاتێک دایکێک ٣٣ ساڵی بەردەوام و لێبڕاوە بە دوای کوڕەکەیدا دەگەڕێت. فیلمی "ھێڤی" نەخشەی سەفەری "سەکینە جانسیز" و سێ ژنی تری کوردمان دەخاتە پێشچاو کە ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس شەھیدکران.

نۆھەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی، بەشانازییەوە پێشبڕکێی خەڵاتی فیلمی "یەڵماز گۆننەی" دێنێتەوە خزمەتتان. ھەر بۆیە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بینینی ١٠ کورتە فیلمی زۆر نوێی و ناوازە دەکەین کە لە ھەر چوار پارچەی کوردستان بەرھەم ھاتوون و پێشبڕکێی دەکەن بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی ئەمساڵی "یەڵماز گۆننەی".

ساڵی ٢٠١١  لە حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیدا، نمایشی کورتە ‌فیلمی "باڕک/ سەگوەڕ" مان کرد. لەم فیلمەدا "حاجی لوقمان بیرلیک" رۆڵی سەرەکیی دەبینی کە لە دووی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا زۆر دڕندانە لە لایەن پۆلیسی تورکیەوە لە "شیرناخ" شەھیدکرا. ھەر بۆیە دیسان ئەمساڵ ئەم فیلمە نمایش دەکەینەوە تاوەکوو یادی ھونەرمەند و ھاوڕێمان "حاجی لوقمان" بەرزڕابگرین و ژیانی ئیلھامبەخشی ئەم پیاوە لە یادەوەریماندا جێگای کۆتاییھاتنە تراژیدییەکەی بگرێتەوە.

لە کۆتاییدا دەمانەوێت زۆر سوپاسی دەرھێنەرە کوردەکانمان بکەین کە لە بارودۆخێکی وەھا سەختی وەک ئێستای کوردستاندا فیلمەکانیان بەرھەمھێناوە. ھەروەھا سوپاسی ستافە خۆبەخشەکەمان دەکەین کە بەخۆشحاڵییەوە کاتی زێڕینی خۆیان ‌تەرخانکردووە بۆ پشتگیری و بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵ و ئامادەکارییەکان. دیسان سوپاسی سپۆنسەرەکانمان دەکەین کە سازدانی ئەم فێستیڤاڵە گرنگ و ناوازەیە مەیسەر دەکەن.

ھیوادارین کاتێکی خۆش لەگەڵ فیلمەکان و فێستیڤاڵەکەتاندا بەسەربەرن!

دەستەی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن

 

مەنسورجیهانی-بۆنەکان

 

ئامادەبووانى ئێستا 41 میوان لەسەرهێڵن

گوتار

خواردن

ڕۆژمێر

« April 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
05-11-2015
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌

كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات.

درێژەی بابەت
12-08-2015
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە

زانایان لە لێكۆڵینەوەیەك ئەوەیان خستەڕوو كە ساڵانە ژماریەكی زۆر لە خەڵكی بەهۆی ئەو ئەو نوسینانەوە دەمرن كە پزیشكەكان بە هەڵە دەرمان بۆ نەخۆشەكان دەنووسن.

درێژەی بابەت
12-04-2015
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان كه‌ پێی ده‌وترێت چوك، یه‌كێكه‌ له‌هه‌ستیارترین ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كن سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه‌:

درێژەی بابەت
24-03-2015
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟

بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەش و لقەكانی بەتایبەت لە بواری پزیشكی، دایكان و باوكان دەتوانن بە جێبەجێكردنی چەند بەرنامەیەكی تەندروستی ڕەگەزی كۆرپەكانیان دیاریبكەن،

درێژەی بابەت
22-03-2015
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس

پزیشكان لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوتووە، پیاوان لە كاتی سێكس كردنیاندا، یان لە دوای پەیوەندیی سێكسی، 3 تا 4 جار لە ئافرەتان زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن.

درێژەی بابەت
01-03-2015
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌

پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ئیتاڵی سێرجیۆ كاناڤێرۆ رایگه‌یاند، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ ئه‌نجامبدرێت.

درێژەی بابەت
Homeهونەریدەستپێکێک بۆ نۆیەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی و پێشبڕکێی یەڵماز گۆننەی لە لەندەن

هەمەڕەنک

هونەری

ئێمە لە فەیسبووک

Zo2 Framework Settings

Select one of sample color schemes

Google Font

Menu Font
Body Font
Heading Font

Body

Background Color
Text Color
Link Color
Background Image

Top Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Header Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainmenu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Slider Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainframe Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Menu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image
Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image