ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی توندوتیژیی سێكسییه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

نیسان 22 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن  خوێندراوەتەوە 2026 جار
Rate this item
(0 votes)

كۆمیسیاریی تایبه‌ت به‌ توندوتیژیی سێكسیی په‌یوه‌ندیدار به‌ قه‌یرانه‌كان كه‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌، راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌ لاقه‌كردن و كۆیلایه‌تیی سێكسی له‌جه‌نگه‌كان له‌ماوه‌ی ‌. ساڵی رابردوودا بڵاوكرده‌وه

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ 10 راستین كه‌ له‌و راپۆرته‌دا هاتون و تایبه‌تن به‌ جیهانی عه‌ره‌ب:
+ سۆماڵ ژماره‌یه‌كی زۆر توندوتیژیی سێكسی تێدا ئه‌نجامده‌درێت. له‌ماوه‌ی ته‌نها مانگێكداو ته‌نها له‌ مه‌قادیشۆی پایته‌خت، 2891 توندوتیژیی سێكسی له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌ ئه‌نجامدراون كه‌ 700یان لاقه‌كردن بوون. هه‌ر له‌و ڵاته‌ هاوسه‌رگیریی ناچاری ئه‌نجامده‌درێن و چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی شه‌باب له‌كاتی پیربونی ژنه‌كانیان یان چونیان بۆ شوێنێكی تر، جێیان ده‌هێڵن.
+ هه‌زارو 500 كه‌س له‌ عیراق و سوریا، له‌سایه‌ی كۆیلایه‌تیی سێكسی، له‌ژێر چه‌نگی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعشدا ده‌ژین. ئه‌و گروپه‌ كچانی گه‌نج به‌ ئاشكرا ده‌فرۆشێت یان وه‌ك دیاری ده‌یانداته‌ چه‌كداره‌كان. هه‌روه‌ك لیستی نرخی كچانی ئێزدی و مه‌سیحی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. ته‌مه‌نی ئه‌م قوربانیانه‌ش له‌نێوان هه‌شت ساڵ و 35 ساڵدایه‌.
+  له‌ سوریا هێزه‌كانی رژێمی دیمشه‌ق به‌رپرسی زۆربه‌ری روداوه‌كانی توندوتیژیی سێكسین. تاوانبارانیش سوپای سوریاو ده‌زگای هه‌واڵگری و هێزه‌كانی به‌رگری نیشتمانی له‌خۆده‌گرێت. هه‌ر له‌ سوریا لانیكه‌م شه‌ش رێكخراو هه‌ن كه‌ توندوتیژیی سێكسیی رێكخراو ئه‌نجامده‌ده‌ن كه‌ ئه‌وانیش داعش و به‌ره‌ی نوسره‌و لیسوای ئیسلام و كه‌تیبه‌كانی ئه‌كنافی به‌یت ئه‌لمه‌قدیس و ئه‌نساری به‌یت ئه‌لمه‌قدیس و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانی شامی ئیسلامین. هه‌روه‌ك له‌كامپه‌كانی په‌نابه‌رانی سوریاو ناوه‌نده‌كانی راگرتن گێچه‌ڵی سێكسی و بازرگانی سێكسی و سوكایه‌تیپێكردن بڵاوه‌.
+ قوربانییه‌كانی ئه‌م تاوانانه‌، له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ترسیان له‌سكاڵاكردن له‌تاوانباره‌كان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی گیرۆده‌ی پشێوین وه‌ك لیبیاو سوریاو عیراق و سودان و یه‌مه‌ن و سۆماڵ. سزاكان سوكن و رێكاره‌ یاساییه‌كان نائومێدكه‌رن. بۆ نمونه‌ له‌ سۆماڵ پێویسته‌ ژنه‌ قوربانییه‌كه‌ پاره‌ی ئه‌و ژه‌مه‌ خۆراكانه‌ بدات كه‌ لاقه‌كاره‌كه‌ی له‌زینداندا ده‌یخوات.
+ هه‌رچه‌نده‌ عیراق یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بییه‌ كه‌ پلانی نیشتمانی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژیی سێكسی په‌یڕه‌وكردووه‌ به‌ڵام زیندانیانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ژن و پیاوه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی سێكسی ده‌درێن.
+ له‌پێناو جێگیركردنی ریشه‌یان له‌كۆمه‌ڵگاكان له‌ڕێگه‌ی خزمایه‌تییه‌وه‌، رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كان خێزانه‌كان ناچارده‌كه‌ن كچه‌كانیان به‌شوو بده‌ن چه‌كداره‌كان. جاری واش هه‌یه‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر ناشرینترین شێواز بۆ په‌رته‌وازه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پاكتاوی ره‌گه‌زی كه‌ خۆی له‌ له‌باربردنی ناچاریدا ده‌بینێته‌وه‌.
+ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ڕوداوێكی لاقه‌كردنی به‌كۆمه‌ڵ كردووه‌ كه‌ تێیدا له‌ماوه‌ی ته‌نها 36 سه‌عاتدا 200 ژن له‌هه‌رێمی دارفۆر له‌ سودان لاقه‌كراون. ته‌مه‌نی قوربانییه‌كان له‌نێوان چوار بۆ 70 ساڵدایه‌.
+ له‌ یه‌مه‌ن كچانی زۆر هه‌ژار، زیاتر توشی هاوسه‌رگیریی ناچاری به‌ چه‌كداران، ده‌بن. چه‌ندین حاڵه‌تیش تۆماركراوه‌ كه‌ چه‌كداران رایانكردووه‌و ژنه‌كانیان به‌ دوگیانی جێهێشتووه‌.
+ له‌ لیبیا توندوتیژیی سێكسی له‌سایه‌ی ئه‌و داڕمانه‌ ئه‌منییه‌ی وڵاتی ته‌نیوه‌، بڵاوه‌. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ زۆربه‌ی جار لاقه‌كردن له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی كۆچ بۆ ئه‌وروپا ئه‌نجامده‌درێت.
+ توندوتیژیی سێكسی دیارده‌یه‌كی رێكه‌وت نیه‌ به‌ڵكو ستراتیژێكی بنچینه‌یی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌و په‌یوه‌ندی به‌ ئایدۆلۆجیای ئه‌و گروپانه‌و پشتگیریی دارایی و ئامانجه‌كانیه‌وه‌ هه‌یه‌. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، توندوتیژیی سێكسی هۆكارێكه‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان بۆ به‌سه‌ربازیكردنی خه‌ڵك و تۆقاندنی  دانیشتوان و گۆڕینی پێكهاته‌ی دانیشتوان و پاره‌په‌یداكردن و گۆڕینی باوه‌ڕی ئاینی له‌ڕێگه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، به‌كاری ده‌هێنن.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌: والی عه‌لی

بۆنەکان
سه‌رچاوه‌: radiosawa.com

ئامادەبووانى ئێستا 35 میوان لەسەرهێڵن

گوتار

خواردن

ڕۆژمێر

« June 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    
05-11-2015
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌

كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات.

درێژەی بابەت
12-08-2015
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە

زانایان لە لێكۆڵینەوەیەك ئەوەیان خستەڕوو كە ساڵانە ژماریەكی زۆر لە خەڵكی بەهۆی ئەو ئەو نوسینانەوە دەمرن كە پزیشكەكان بە هەڵە دەرمان بۆ نەخۆشەكان دەنووسن.

درێژەی بابەت
12-04-2015
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان كه‌ پێی ده‌وترێت چوك، یه‌كێكه‌ له‌هه‌ستیارترین ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كن سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه‌:

درێژەی بابەت
24-03-2015
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟

بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەش و لقەكانی بەتایبەت لە بواری پزیشكی، دایكان و باوكان دەتوانن بە جێبەجێكردنی چەند بەرنامەیەكی تەندروستی ڕەگەزی كۆرپەكانیان دیاریبكەن،

درێژەی بابەت
22-03-2015
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس

پزیشكان لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوتووە، پیاوان لە كاتی سێكس كردنیاندا، یان لە دوای پەیوەندیی سێكسی، 3 تا 4 جار لە ئافرەتان زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن.

درێژەی بابەت
01-03-2015
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌

پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ئیتاڵی سێرجیۆ كاناڤێرۆ رایگه‌یاند، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ ئه‌نجامبدرێت.

درێژەی بابەت
Homeکۆمەڵایەتیئه‌وه‌ی له‌باره‌ی توندوتیژیی سێكسییه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

هەمەڕەنک

هونەری

ئێمە لە فەیسبووک

Zo2 Framework Settings

Select one of sample color schemes

Google Font

Menu Font
Body Font
Heading Font

Body

Background Color
Text Color
Link Color
Background Image

Top Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Header Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainmenu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Slider Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainframe Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Menu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image
Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image