دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟

ئازار 24 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن  خوێندراوەتەوە 2110 جار
Rate this item
(0 votes)

بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەش و لقەكانی بەتایبەت لە بواری پزیشكی، دایكان و باوكان دەتوانن بە جێبەجێكردنی چەند بەرنامەیەكی تەندروستی ڕەگەزی كۆرپەكانیان دیاریبكەن،

ئەگەرچی پسپۆڕانی بواری نەخۆشییەكانی ژنان و لەدایكبوون ڕایان وایە ئەو بابەتە هێشتا لەڕووی زانستییەوە بەشێوەیەكی ورد بایەخی پێ نەدراوە، بەگوتەی مامۆستایانی ئاینی دیاریكردنی ڕەگەز، ئاینی ئیسلام رێگەی پێداوە و دژی نەوەستاوە، ژمارەیەكی دیاریكراویش لە خێزانەكان لە هەرێمی كوردستان ئەو رێگەیان تاقی كردووەتەوە و سەركەوتوو بوونە بەشێكیش تا ئێستا سەركەوتوو نەبوونە.
لە روانگەی پزیشكییەوە
پسپۆری نەخۆشییەكانی ئافرەتان و لەدایكبوون د.مهاباد سابر، گوتی"دیاریكردنی رەگەز، تا ئێستا لەسەرچاوە زانستییە باوەڕپێكراوەكان ئاماژەی بۆ نەكراوە، ئەو ماڵپەڕ و سەرچاوانەی باس لەو رێگایە دەگەن زانستی سەلمێنراو نییە"،
د. مهاباد، لەبارەی ئەو بنەماییانەی كە پیشتی پێدەبەسترێت لە ئێستا دەڵێت:" سێ بنەما هەن كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان ژنان پشتی پێی دەبەستن، بەهۆی وردی بنەماكان بەشێكی كەم لە ژنان سەركەوتوو دەبن لە دیاریكردنی رەگەزی كۆرپەكانیان"، ئەو بنەمایانەیش بریتین لە"(یەكەم/ خشتەی سینی: ئەو خشتەیە بریتیە لە رێكخستنی خۆراكی دایكەكە، كە تێدا ئەو خۆراكانەی دەبنە هۆكاری دیاریكردنی رەگەزی كۆرپەلە، كەلە خشتەیەكا دیار ئەكرێت)،
دووەم/ كاتی دابەزینی هێلكە: دوای سووڕی مانگانە كە تێیدا هێلكە دابەزیوە، یەكێكی ترە لە رێگاكانی كاتی دیاریكردنی كۆرپە.
سێیەم/كاتی جوتبوون: كاتی جوتبوون زۆر گرنگە، بۆ دیاریكردنی كۆرپەلە.

د. مهاباد ئەویش دەخاتەڕوو ئاستی هۆشیاریی خەڵك كاریگەرییەكی زۆری بەسەر رەچاوكردنی ئەو بەرنامەیەوە هەیە، چونكە بەشێكی زۆر لە خێزانەكانی ئەو كۆمەڵگەیە گرنگی بە باری تەندروستیان نادەن، تەنانەت دووگیان بووە و پێی نەزانیوە.

باس لەوەیش دەكات ئەو پرۆسەیە زیاتر لە منداڵی شووشە سەركەوتووترە، تا رێگەی دیكە.

لەبارەی زیادبوونی ئەو پرسە لەنێو خەڵك، روونی دەكاتەوە، كەسانێكی زۆر كاتی سەردانی نۆرینگە دەكەن پرسیارلەبارەی ئەو بابەتە دەكەن و داوای رێنمایی دەكەن، بەڵام پاش ماوەیەك كە سەردانم دەكەنەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە سەركەوتوو نەبوونە لە پرۆسەكە.
هاووڵاتیان چی دەلێن؟
شەنگە محەممەد، ژنێكی 32 ساڵە، ماوەی 6 ساڵە هاوسەرگیری كردووە، دایكی مناڵێكی كوڕە، ئەو ژنە ئەوە دەخاتەڕوو كە بۆ منداڵی دووەمی ئارەزووی ئەوەی كردووە، لە ڕەگەزی كچ بێت،بۆیە سەردانی دكتۆری كردووە، داوای رێنمایی كردووە، كە هاوكاری بكات لەوەی بتوانێت لەكاتی دووگیانبوون رەگەزی كۆرپەكەی دیاری بكات، (شەنگە) ئێستا پێنج مانگە دووگیانە و ڕەگەزی كۆرپەكەی (كچە)، دەڵێت:" دكتۆرەكەم زۆر هاوكاریی كردم لە پێدانی رێنمایی بۆ دیاریكردنی رەگەزی كۆرپەكە، خۆشم زۆر بە وردی كارم لەسەر ئەو بابەتە كرد، هەرەچەندە بەشێكی زۆر لەو ژنانەی ئەو رێگەیان تاقیكردبوویەوە زوو زوو ساردییان دەكردمەوە و پێان دەوتم كە سەركەوتوو نابێت، بەڵام كۆڵم نەدا و توانیم سەركەوتوو ببم".

لە روانگەی ئاینەوە
زۆرێك لەو كەسانەی دەیانەوێت بەرنامەی دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپەكانیان جێبەجێ بكەن، دەیانەوێت بزانن ئەو بابەتە چەندە لەگەڵ بنەماكانی ئاینی ئیسلام دەگونجێت، لەمبارییەوە د.محەممەد فەقێ موراد، وتارخوێنی مزگەوتی حاجی مراد، لەشاری هەولێر، دەڵێت:" ئاینی پیرۆزی ئیسلام رێگەی داوە بە دایك و باوكان، رەگەزی مناڵەكەیان دیاری بكەن، بەمەرجێك لەسەر دەستێكی ئەمین و بنەمایەكی پاك بێت".

ئەوەشی خستەڕوو كەلەسەردەملا پێغەمبەر(د.خ)، خەڵكانێك هەبوون ئەگەر بیانویستایە كوڕ یا كچیان بوێت ئەوا لە قەومێك ژنیان دەهێنا كە زۆرترین كوڕ یا كچیان دەبوو، یا حەزیان لە مناڵی( سپی) بوایە ئەكاتەیش ژنیان لە قەومێك دەهێنا كە زۆرترین كەسی سپی تێدا بێت".

ئەو مامۆستاییەی ئاینی دایكان و باوكان ئاگاداردەكاتەوە، كە زۆر ئاساییە بیر لە دیاریكردنی رەگەز بكەنەوە، لە روانگەی ئاینی، لەسەر بنەمای رێكخستنی خێزان بێت و بەشێوازێكی پاك ئەنجام بدرێت.
ئەوانەی نائومێد بوون
ژنێكی دیكەی (29 ساڵ) دانیشتووی شاری هەولێر، بە(دیمەن مولود) خۆی ناساند، بە نیگەرانیەوە ئەوەدەخاتەڕوو كە زیاتر لەسێ جار هەولێداوە بۆ ئەوەی بەرنامەی دیاریكردنی رەگەزی مناڵەكەی بكات بەڵام سەركەوتوو نەبووە، دیمەن دەڵێت:" سێ كوڕم هەیە، حەزەكەم كچێكم هەبێت، بەڵام هەر دوای مناڵی یەكەمم كە كوڕ بوو، هەوڵمدا رەگەزی مناڵەكەم لەكاتی دووگیانی دیاری بكەم، بەڵام سەركەوتوو نەبوومە، پزیشكەكەم پێمی وتووە كە ناتوانی بەشێوەیەكی ورد و سەركەوتوو پرۆسەكە جێبەجێ بكەیت، بۆیە هیچ هیوایەكم بەم دیاریكردنە نەماوە".

لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا یاساییەكی نییە بۆ رێكخستنی ژمارەی مناڵ، بۆیە خێزانەكان زۆر پابەند نین بە دیاریكردنی ژمارەی مناڵ، بۆیە ژمارەی مناڵ بەبەردەوام لە زیادبوونە.

ئەژین عەبدوڵڵا - هەولێر

ئامادەبووانى ئێستا 50 میوان لەسەرهێڵن

ڕۆژمێر

« May 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        
05-11-2015
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌

كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات.

درێژەی بابەت
12-08-2015
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە

زانایان لە لێكۆڵینەوەیەك ئەوەیان خستەڕوو كە ساڵانە ژماریەكی زۆر لە خەڵكی بەهۆی ئەو ئەو نوسینانەوە دەمرن كە پزیشكەكان بە هەڵە دەرمان بۆ نەخۆشەكان دەنووسن.

درێژەی بابەت
12-04-2015
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان كه‌ پێی ده‌وترێت چوك، یه‌كێكه‌ له‌هه‌ستیارترین ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كن سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه‌:

درێژەی بابەت
24-03-2015
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟

بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەش و لقەكانی بەتایبەت لە بواری پزیشكی، دایكان و باوكان دەتوانن بە جێبەجێكردنی چەند بەرنامەیەكی تەندروستی ڕەگەزی كۆرپەكانیان دیاریبكەن،

درێژەی بابەت
22-03-2015
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس

پزیشكان لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوتووە، پیاوان لە كاتی سێكس كردنیاندا، یان لە دوای پەیوەندیی سێكسی، 3 تا 4 جار لە ئافرەتان زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن.

درێژەی بابەت
01-03-2015
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌

پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ئیتاڵی سێرجیۆ كاناڤێرۆ رایگه‌یاند، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ ئه‌نجامبدرێت.

درێژەی بابەت
Homeتەندروستیدیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟

هەمەڕەنک

هونەری

ئێمە لە فەیسبووک

Zo2 Framework Settings

Select one of sample color schemes

Google Font

Menu Font
Body Font
Heading Font

Body

Background Color
Text Color
Link Color
Background Image

Top Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Header Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainmenu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Slider Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainframe Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Menu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image
Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image