شێوازه‌كانی گه‌ڕانی وردبینانه‌ له‌ گوگڵدا

شوبات 21 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن  خوێندراوەتەوە 907 جار
Rate this item
(0 votes)

بێگومان ماڵپه‌ڕی گوگڵ به‌بڵاوترین سایتی گه‌ڕانه‌ له‌جیهانی ئینته‌رنێتداو تائێستا هیچ ركه‌به‌رێكی نیه‌ له‌و رووه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌كه‌ت له‌م سایته‌دا ورد بێت، پێویسته‌ چه‌ند رێنماییه‌ك هه‌یه‌ بیزانین كه‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:


+ گه‌ڕانه‌ به‌دوای ده‌سته‌واژه‌یه‌كدا
گریمان تۆ ده‌ته‌وێت به‌دوای (شێخ مه‌حمودی نه‌مر)دا بگه‌ڕێیت و ناته‌وێت شێخ مه‌حمود به‌بێ نه‌مره‌كه‌ی ببینیت، له‌م حاڵه‌ته‌دا شێخ مه‌حمودی نه‌مر ده‌خه‌یته‌ نێوان دوو كۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ shift+پیتی ت ده‌نوسرێت (ت ئه‌وه‌ی كه‌ له‌عه‌ره‌بیدا تاهیری پێ ده‌نوسرێت نه‌ك ئه‌وه‌ی ترێی پێ ده‌نوسرێت له‌كوردیدا) واته‌ ده‌یكه‌ینه‌ نێوان "" و به‌م شێوه‌یه‌ "شێخ مه‌حمودی نه‌مر" ده‌خه‌ینه‌ بۆكسی سێرچه‌كه‌و ئێنته‌ر ده‌كه‌ین.
+ گه‌ڕان به‌دوای وشه‌یه‌ك یان چه‌ند وشه‌یه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌كی تری له‌گه‌ڵدا بێت
بۆ نمونه‌ ده‌ته‌وێت بگه‌ڕێیت بۆ (هه‌رێمی كوردستان) به‌ڵام ناته‌وێت له‌سێرچه‌كه‌دا له‌پاڵ هه‌رێمی كوردستانه‌كه‌دا عیراقت بۆ بهێنێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌رێمی كوردستانه‌كه‌ ده‌نوسیت پاشان سپه‌یس پاشان نیشانه‌ی لێده‌ركردن پاشان عیراق واته‌ به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:
هه‌رێمی كوردستان –عیراق
+ گه‌ڕان له‌ناو سایتێك یان بلۆگێكی دیاریكراودا
بۆ نمونه‌ گریمان ده‌ته‌وێت بگه‌ڕێیت بۆ وشه‌ی kurdistan به‌ڵام ده‌ته‌وێت ته‌نها له‌ماڵپه‌ڕێكدا بۆت بهێنێت، بۆ نمونه‌ با ماڵپه‌ڕی رۆیته‌رز بێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌م شێوه‌یه‌ له‌بۆكسی گوگڵدا ده‌ینوسیت و پاشان ئێنته‌ر ده‌كه‌یت: له‌پێشدا ده‌نوسیت كوردستان پاشان سپه‌یس پاشان وشه‌ی site پاشان ناوی سایته‌كه‌ به‌بێ سێ ده‌بلیووه‌كه‌ پاشان ئینته‌ر، به‌م شێوه‌یه‌:
 kurdistan site:reuters.com
+ گه‌ڕان به‌دوای یه‌كێك له‌دوو وشه‌
بۆ نمونه‌ ده‌ته‌وێت به‌یه‌ك سێرچ بگه‌ڕێیت بۆ وشه‌ی كورد یان عه‌ره‌ب. له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ردوكیان ده‌نوسیت و وشه‌ی ORله‌نێوانیاندا ده‌نوسیت. ده‌بێت OR ه‌كه‌ به‌ كه‌پیته‌ڵ بنوسیت، كه‌واته‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌م شێوه‌یه‌ له‌بۆكسی سێرچی گوگڵدا ده‌ینوسیت:
كورد OR عه‌ره‌ب
+ گه‌ڕان بۆ وشه‌یه‌ك یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه‌ له‌تایتڵدا بێت
بۆ نمونه‌ ده‌ته‌وێت بگه‌ڕێیت بۆ وشه‌ی kurd به‌ڵام ده‌ته‌وێت ئه‌و وشه‌یه‌ له‌تایتڵدا بێت نه‌ك له‌ ناوه‌رۆكدا. له‌م حاڵه‌ته‌دا سه‌ره‌تا له‌بۆكسی سێرچه‌كه‌دا ده‌نوسیت intitle پاشان دوو خاڵًی له‌سه‌ر یه‌ك واته‌ (:) پاشان وشه‌كه‌، به‌م شێوه‌یه‌
Intitle:kurd
Allintitleیش ته‌قریبه‌ن هه‌مان كاری هه‌یه‌ به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشودا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان ده‌توانیت داوای دوو سێ وشه‌ بكه‌یت به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ كه‌ هه‌موویان له‌تایتڵدا بن بۆ نمونه‌:
Allintitle: Kurdistan region
+ گه‌ڕان به‌دوای وشه‌یه‌كدا كه‌ خودی وشه‌كه‌ی له لینكی سایتدا هه‌بێت
بۆ نمونه‌ ده‌ته‌وێت بگه‌ڕێیت بۆ وشه‌ی kurd له‌تایتڵی سایتدا، به‌م شێوه‌یه‌ له‌ بۆكسی سێرچه‌كه‌دا ده‌ینوسیت:
Inurl:kurd
Allinurlیش ته‌قریبه‌ن هه‌مان كاری هه‌یه‌ به‌هه‌مان ئه‌و جیاوازییه‌ی سه‌باره‌ت به‌ intitle و allintitle باسمان كرد.
+ گه‌ڕان به‌دوای جۆره‌ فایلێكی دیاریكراودا
بۆ نمونه‌ ده‌ته‌وێت سێرچ بۆ وشه‌ی kurd بكه‌یت به‌ڵام ده‌ته‌وێت ئه‌نجامی سێرچه‌كه‌ ته‌نها به‌ فایلی وۆرد بێت كه‌ به‌زمانه‌ زانستییه‌كه‌ی docه‌. له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌م شێوه‌یه‌ له‌بۆكسی سێرچی گوگڵه‌كه‌دا ده‌نوسیت: وشه‌كه‌ پاشان سپه‌یس پاشان وشه‌یfiletype پاشان دوو خاڵ له‌سه‌ر یه‌ك پاشان وشه‌ی doc
kurd filetype:doc
بۆ سه‌رجه‌م جۆره‌ فایله‌كانی تریش بۆ نمونه‌ pdf به‌هه‌مان شێوه‌.
+ گه‌ڕان بۆ شتێكی دیاركراو له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا
بۆ نمونه‌ ده‌ته‌وێت بگه‌ڕێیت بۆ هه‌موو ئه‌و كارێكاتێرانه‌ی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا دابه‌زیون‌ نه‌ك كۆنه‌كان. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌نوسیت caricature پاشان كلیك له‌سه‌ر ئایكۆنی search tools بكه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خوار بۆكسی سێرچه‌كه‌وه‌و كلیك له‌سه‌ر Past 24 hours ده‌كه‌یت. به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ ده‌گه‌ڕێیت كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات یان یه‌ك مانگ یان یه‌ك ساڵی رابردوو، له‌سایته‌كاندا دابه‌زیون.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش گوگڵ ئاسانترین حاسیبه‌شه‌و ده‌توانیت بۆكسی سێرچه‌كه‌ی وه‌ك حاسیبه‌ به‌كاربهێنیت، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت بزانیت 6 دابه‌ش 2 زه‌ربی 3 ده‌كاته‌ چه‌ند به‌م شێوه‌یه‌ له‌بۆكسی سێرچه‌كه‌دا ده‌ینوسیت و ئێنته‌ر ده‌كه‌یت:
6/2*3
ئاماده‌كردنی: والی عه‌لی - بۆنەکان

ئامادەبووانى ئێستا 44 میوان لەسەرهێڵن

گوتار

خواردن

ڕۆژمێر

« August 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      
05-11-2015
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌
ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبوك به‌

كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات.

درێژەی بابەت
12-08-2015
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە
مردنی هاولاتیان بە هۆی دەست و خەتی پزیشكان بەردەوامە

زانایان لە لێكۆڵینەوەیەك ئەوەیان خستەڕوو كە ساڵانە ژماریەكی زۆر لە خەڵكی بەهۆی ئەو ئەو نوسینانەوە دەمرن كە پزیشكەكان بە هەڵە دەرمان بۆ نەخۆشەكان دەنووسن.

درێژەی بابەت
12-04-2015
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان كه‌ پێی ده‌وترێت چوك، یه‌كێكه‌ له‌هه‌ستیارترین ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كن سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه‌:

درێژەی بابەت
24-03-2015
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟
دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپە چۆن ده‌بێ؟

بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەش و لقەكانی بەتایبەت لە بواری پزیشكی، دایكان و باوكان دەتوانن بە جێبەجێكردنی چەند بەرنامەیەكی تەندروستی ڕەگەزی كۆرپەكانیان دیاریبكەن،

درێژەی بابەت
22-03-2015
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس
ئەو هۆكارانە چین كە دەبێتە هۆی سەر ئێشە لە كاتی سیكس

پزیشكان لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوتووە، پیاوان لە كاتی سێكس كردنیاندا، یان لە دوای پەیوەندیی سێكسی، 3 تا 4 جار لە ئافرەتان زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن.

درێژەی بابەت
01-03-2015
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌
نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ به‌ڕێوه‌یه‌

پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ئیتاڵی سێرجیۆ كاناڤێرۆ رایگه‌یاند، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤ ئه‌نجامبدرێت.

درێژەی بابەت
Homeزانستیشێوازه‌كانی گه‌ڕانی وردبینانه‌ له‌ گوگڵدا

هەمەڕەنک

هونەری

ئێمە لە فەیسبووک

Zo2 Framework Settings

Select one of sample color schemes

Google Font

Menu Font
Body Font
Heading Font

Body

Background Color
Text Color
Link Color
Background Image

Top Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Header Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainmenu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Slider Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Mainframe Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Scroller Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Menu Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image

Bottom Wrapper

Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image
Background Color
Modules Title
Text Color
Link Color
Background Image